بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستی دەستپێكردنی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنای لە وڵاتدا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، كە پلانیان داناوە بۆ زیادكردنی بڕی ڤاكسینی كۆرۆنا و بنكەكانی كوتان.
سیف بهدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی به ئاژانسی ههواڵى عێراقى(اهع)،ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلە نوێیەی كۆرۆنا، كە بە شەپۆلی سێیەم دادەنرێت گەیشتۆتە وڵات و زۆر بەهێزتر و مەترسیدارترە لە شەپۆلی یەكەم و دووەم.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو شەپۆلە نوێیە پێویستی بەڕووبەڕووبوونەوەیە لەڕێگەی خۆپارێزی و بەستی دەمامك و دووركەوتنەوە لە یەكتری و هەروەها چڕكردنەوەی هەوڵكانی كوتان.
وتەبێژی تەندروستی وتوویەتی، “وەزارەت دەستی كردووە بە پلانێكی فراوان بۆ زیادكردنی بڕی ڤاكسینی كۆرۆنا و ئەو بنكانەی كوتانی لێ ئەنجام دەدرێت لە سەرتاسەری وڵاتدا”.
بهدر داواشی لە هاووڵاتیان كردووە، “پابەندبن بە ڕێنماییەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانییەوە” و داواش لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات، هەڵمەتی نامەی هۆشیاركردنەوە و ڕێنمایی تەندروستی بڵاوبكەنەوە.
وتەبێژی تەندروستی داواش لە پیاوانی ئایینی و سەرۆك هۆز و كەسایەتییەكان دەكات، هەڵمەتی بەرچاوڕووونی تەندروستی دەستپێبكەن و هاووڵاتیان هۆشیار بكەنەوە لە خۆپارێزی و چوون بە دەم بانگەوازی خۆكوتانەوە.