كازمى:كاره‌كانمان له‌سایه‌ى ئاڵاى عێراقه‌ وپاراستنى خاك وگه‌له‌كه‌ى ئه‌ركه‌ له‌سه‌رمان

سیاسی
  • 26-06-2021, 09:35
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،له‌سایه‌ى ئاڵاى عێراق كارده‌كات،وپاراستنى خاك وگه‌له‌كه‌یشى ئه‌ركه‌.
    كازمى له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌ 6 كانوون ئاماده‌ى نمایشى سوپا قاره‌مانه‌كه‌مان بووین،هه‌روه‌ها پۆلیسى قاره‌مانیش،ئه‌مڕۆیش ئاماده‌ى نمایشى ڕۆڵه‌كانمان له‌حه‌شدى شه‌عبى بووین".
    وتیشى"جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌وه‌ى كاره‌كانمان له‌سایه‌ى ئاڵاى عێراقه‌،وپاراستنى خاك وگه‌له‌كه‌ى ئه‌ركه‌ له‌سه‌رمان.