به‌غدا-اه‌ع
حسێن عه‌لاوى ڕاوێژكارى سه‌رۆكى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕێوشوێنه‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ئاڕاسته‌ى سێ دۆسییه‌ى گرنگ ئاشكراكرد،ئاماژه‌یشی به‌پشتیوانی حكومیدا بۆ گه‌شه‌پێدان وبه‌ره‌وپێشبردنى ئابوورى عێراق.
عه‌لاوى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى ڕووبه‌رووى ئاسایشى نیشتمانى ده‌بنه‌وه بریتیین له‌مادده هۆشبه‌ره‌كان وتاوان وتیرۆر وهه‌روه‌ها ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌ناوچه ڕزگاركراوه‌كان وپاراستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌په‌رۆشه له‌سه‌رى وبه‌رده‌وامیش به‌دواداچوونى بۆ ده‌كات".
وتیشى"بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،وڕێوشوێنه‌كانى حكومه‌تى عێراقى به‌هاریكارى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ولیژنه‌ى باڵاى ئاسایشى هه‌ڵبژاردن وبه‌سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وبه‌هاوكارى ده‌زگا ئه‌منى وهه‌واڵگیرى وسه‌ربازى وشارستانییه‌ته‌كان،پشتیوانییه‌كى گه‌وره پێشكه‌شى كۆمسیۆن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا".
ئاماژه‌یشیدا"ئاڵنگارى گه‌وره كه‌ڕووبه‌رووى حكومه‌ت بۆته‌وه بێكارى وئالوده‌بوونى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌كان له‌نێو گه‌نجانه،له‌پاڵ ئاڵنگارى ده‌ره‌كى وڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه له‌ناكۆكى وشه‌پۆله‌كانى تیرۆر".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئاڵنگارییه‌كى تریش هه‌یه ئه‌ویش گه‌شه‌پێدانه،كه‌هه‌مووان هه‌نگاوى بۆ ده‌نێن بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و دیمه‌نێكى نوێى ئابوورى عێراق ودابینكردنى هه‌لى كار ونیشته‌جێبوون بۆ گه‌نجانى عێراق،ئه‌مه‌یش به‌تیروته‌سه‌لى له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێكرا"،دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى حكومه‌تى وبانكى ناوه‌ندى پاڵپشتیكه‌ره به‌م ئاڕاسته‌یه".
ئه‌وه‌یشى وت"به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى كۆرۆنا له‌ڕووى ئاسایشى ته‌ندروستى،ئاڵنگارییه‌كه بۆ ئاسایشى عێراقى كه‌پێویستى به‌ڕێوشوێنى زۆر گه‌وره هه‌یه".
ڕایشیگه‌یاند"ئه‌ركى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وبه‌دواداچوونى سه‌رۆك وه‌زیران ولیژنه‌كانى په‌رله‌مان،كه‌چاودێرى وبه‌دواداچوونى ئه‌ركى حكومه‌ت وچاودێرى نێوخۆیی دابه‌شكردنى ڤاكسینه‌كان وهاندانى هاوڵاتی بۆ وه‌رگرتنى به‌شێكه له‌ڕێوشوێنه‌كانى ئاسایشى ته‌ندروستى".