به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بانگهێشتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیسپانیای كرد كه سه‌ردانی عێراق بكات، به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردن و فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ فوئاد حسێن و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ میریتچێل باتیت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئیسپانیا كۆبوه‌وه و باسی له بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه‌و ئه‌و ئاسته‌نگانه كرد كه ڕوبه‌ڕوی حكومه‌تی عێراق ده‌بنه‌وه، هه‌ر له‌و دیداره‌دا و دوای باسكردن له ئاماده‌كارییه‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ كرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه ستایشی پشتیوانی یه‌كێتیی ئه‌وروپای كرد به‌تایبه‌ت ئیسپانیا بۆ ناردنی چاودێران له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامیدان به‌كۆبونه‌وه دو قۆڵییه‌كان و ئاڵوگۆڕی ئه‌زمونه‌كان و به‌هێزكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا‌و سودوه‌رگرتن له‌شاره‌زایی ئه‌و وڵاته له‌بواره جیاجیاكاندا كرده‌وه.
فوئاد حسێن، هه‌ر له‌و دیداره‌دا بانگهێشتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئیسپانیای كرد كه سه‌ردانی عێراق بكات، به‌مه‌به‌ستی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، میریتچێل باتیت جه‌ختی له‌سه‌ر له‌گرنگیی ئه‌م سه‌ردانه كرده‌وه و وتی، "ئه‌و سه‌ردانه ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان و هاوئاهه‌نگیی هاوبه‌ش، ئیسپانیاش به‌رده‌وام ده‌بێت له هاریكاری و چالاككردنی دۆسیه هاوبه‌شه‌كان".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئیسپانیا، سوپاسی بانگهێشتنامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یشی كرد و رایگه‌یاند، له‌كاتێكی دیاریكراودا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجامده‌دات.