به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،داتاى زانیارییه‌كانى هه‌موو خێزانه گه‌ڕاوه‌كانى كه‌مپى هۆل لاى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى هه‌یه.
به‌درى زه‌یادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى لایه‌نى به‌رپرسیاره له‌وردبینى ئه‌منى وبه‌دواداچوونى ئه‌منى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سوریاوه دێنه نێو عێراق"،وتیشى"ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى داتا وزانیارى زۆرى هه‌یه وبه‌دواداچوونى هه‌موو خێزانه گه‌ڕاوه‌كان ده‌كات".
وتیشى"لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى به‌رده‌وام چاودێرى ئه‌ركى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ده‌كات له‌باره‌ى وردبینى ئه‌منى،وهه‌ر زانیارییه‌كى هه‌بێت له‌باره‌ى خێزانه گه‌ڕاوه‌كان ئاڕاسته‌ى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى خێرا له‌باره‌ى داواكراوه‌كانیان یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رده‌كرێت".