به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه ورده‌كاری ئاماده‌كارییه‌كانى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دیبلۆماتكارانى عه‌ره‌ب پێشكه‌شكرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه وشاندى یاوه‌رى له‌میان سه‌ردانه هه‌نوكه‌یه‌كه‌ى بۆ مه‌درید چاوى كه‌وتووه به‌ژماره‌یه‌ك باڵیۆزانى هه‌میشه‌یی عه‌ره‌ب له‌مه‌درید به‌ئاماده‌بوونى عادل مسته‌فا عادل باڵیۆزى عێراق وفه‌رمانبه‌رانى باڵیۆزخانه‌كه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشیدا"حسێن وتارێكى پێشكه‌شكرد وتیایدا ورده‌كارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وئه‌و بنه‌مانه عێراق په‌یڕه‌ویان ده‌كات له‌به‌رجه‌سته‌كردنى هاوسه‌نگى له‌په‌یوه‌ندییه‌كان وده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌كاروبارى ناوخۆیی وبنه‌ماى دراوسێى نیازى پاكى خستۆته‌ڕوو،هه‌روه‌ها ورده‌كارى ئاماده‌كارییه‌كانى حكومه‌تى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو خسته‌ڕوو".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"وه‌زیرى ده‌ره‌وه باسى له‌ئاڵنگارییه هه‌نوكه‌ییه‌كانى كرد كه‌حكومه‌تى عێراقى ڕووبه‌روویان بۆته‌وه له‌نێویشیاندا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا ،ولێكه‌وته ئابوورییه‌كانى،وڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره ڕزگاكراوه‌كان"،ئاماژه‌یشیدا"سه‌ركه‌وتنى دیارى حكومه‌تى عێراقى له‌م باره‌یه‌وه ڕوونه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕایشیگه‌یاند"له‌میان دیداره‌كه ئاڵوگۆرى دیدوبۆچوونه‌كان له‌گه‌ڵ باڵیۆزانى عه‌ره‌ب كرا ودۆسییه هه‌نوكه‌ییه‌كانیش تاوتوێكران".