بهغدا-اهع
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى دارایی،ئهمڕۆ ههینى، ڕایگهیاند، باشبوونى نرخى دینار پەیوەستە بە چەند مەرجێکەوە و پێویستە بوونیان هەبێت و جێبەجێ بکرێن،ههروهها ڕێژهى بهرزبوونهوهى ئاستى ههڵاوسانیشى لهوڵات دیارى كرد.
ساڵح بهئاژانسى هەواڵى عێراقى(اهع) ڕایگهیاند"باشبوونى نرخى دینارى عێراقى پەیوەست بە تواناى ئابوریى بۆ گەشەکردن، ئەویش ئەگەرى گەشەیەکى گەورە بکات"،وتیشى"بەپێى پێشبینییەکان لەئێستادا گەشەى ئابوریى 2.5%ە، ئەوەش بەپێى گەشەى ڕاستەقینەى دانیشتووانە".
ڕایشیگهیاند" ئەو گەشەیەش پێویستى بە گەشەپێدانێکى دروست و کەمکردنەوەى بێکارى و بەرزبوونەوەى هەلى کار و گەشەسەندنى پرۆژە وەبەرهێنانەکانە، کە ئەوەش دەبێتە هۆى بەدەستهێنانى داهات بۆ قەرەبووکردنەوەى نەوت،وبهردهوامبوونى داهاتهكان وبهردهوامبوونى هێزى ئابوورى"،جەختیلەوەشکردووەتەوە، گەشەى ئابورى بەردەوامى دەدات بە داهاتەکان و هێزى ئابوریى، ئەوەش پەیوەستە بە دوو بابەتى گرنگەوە، یەکەمیان سیاسەتى نەختینەیە کە سەقامگیرى نرخى دراو دەپارێزێت و گەشەیەکى جێگیر و ماوە درێژ دروست دەکات، دووەمیش پشتگیرى پرۆژە وەبەرهێنانەکان و بەدیهێنانى گەشەسەندنە، چونکە بەبێ گەشەسەندن بارودۆخەکە خراپ دەبێت.
سەبارەت بە ڕێژەى زیادبوونى هەڵاوسان ڕاوێژکارەکەى سەرۆک وەزیران باسى لەوەکردووە، دوو جۆر کاڵا هەیە، یەکیان ئەوەیە کە لە بازرگانیدا بەکاردەهێندرێت و زۆرینەى هاوردە دەکرێت و پەیوەندى بە نرخى دراوەوە هەیە، جۆرى دووەمیش ئەوەیە کە ناتوانرێت بازرگانى پێوە بکرێت و ناوخۆییە وەک خزمەتگوزارى و چەندین بابەتى تر.
وتوشیەتى، ئەگەر ئەم دوو جۆرە کاڵایە یەکبخەین دەبینین کە هەڵاوسان زیاتر نییە لە 6%، بۆیە هەڵاوسانێکى قبوڵکراو و کۆنترۆڵ کراوە لەچاو هەڵاوسانى نرخى دینارى عێراقى.