به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی نه‌وت،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، واژۆكردنی گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پاك "خۆر" له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیماراتی عه‌ره‌بی به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"ئیسحان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وت سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی رێكه‌وتنێكی له‌نێوان وه‌زاره‌تی كۆمپانیای مه‌سده‌ری ئیماراتی كردوه كە لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە بەڕێوەچو، بۆ دروستكردنی وێستگه‌یه‌كی 2000 مێگاواتی ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی سود وه‌رگرتن له وزه‌ی خۆر له‌ناوه‌ڕاست و باشور".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"عێراق له‌بری وزه‌ی به‌رهه‌مهێنی سوته‌مه‌نیی، وزه‌ی خۆر به‌كارده‌هێنێت و ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی 20-25% وزه‌ی به‌رهه‌مهێنراو، كه هاوتای 10-12 كێگاوات كاره‌بایه، ئه‌مه‌ش پلانی جێگره‌وه‌ی وزه‌ی پاك جێبه‌جێده‌كرێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو" واژۆكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئیماراتیه‌كه، كه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی تایبه‌تمه‌ند، هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پێشخستنی كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی خۆر و سودوه‌رگرتن له به‌كارهێنانی له عێراقدا".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه سوهه‌یل مه‌زروعی وه‌زیری وزه‌و ژێرخانی ئیمارات له‌ڕێگه‌ی كۆنفڕانسێكی ڤیدیۆییه‌وه ستایشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی كرد و رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی پشتیوانی له پڕۆژه‌كانی هه‌ماهه‌نگی دوقۆڵی له‌كه‌رتی وزه‌ی پاك و كۆمپانیای مه‌سده‌ر ده‌رده‌بڕێت.