ده‌ستگیركردنى 9 تیرۆرست له‌كه‌ركوك

ئەمنی
  • 24-06-2021, 11:27
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى 9 تیرۆرستیان له‌ پارێزگای كه‌ركوك كه‌ له‌نێویاندا ژنێك هه‌یه‌ راگه‌یاند.
    شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" له‌به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ تیرۆرستانه‌ و شانه‌ نوستوه‌كان، تیمێكی ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانیویانه‌ 9  تیرۆرست ده‌ستگیر بكه‌ن، له‌ناویشیاندا ژنێك هه‌یه‌ و سه‌رجه‌میان به‌پێی مادده‌ی 4ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر داواكراو بون".
    ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو" ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون له‌ڕێزه‌كانی تیرۆر و له‌ناو رێكخراوی داعش كاریان كردوه‌ و له‌چه‌ندین تاوانی كوشتن به‌شداربون، بازگه‌ی وه‌همیان داناوه‌ و رێگریان له‌هاوڵاتیان كردوه‌".
    باسی له‌وه‌شكرد" سه‌رجه‌م تیرۆرسته‌كان دانپێدانانه‌كانیان وه‌رگیراوه‌ كه‌ هاوكاری و پاڵپشتیه‌كی زۆری تیرۆریان كردوه‌، له‌ئێستاشدا ره‌وانه‌ی دادگا كراون به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان".