بهغدا-اهع
وەزارەتى تەندروستى و ژینگه،ئهمڕۆ پێنجشهممه،هۆشدارى دا له دەستپێکردنى شەپۆلى سێیەمى کۆرۆناى راگەیاند، کە بەپێی پێشبینى وەزارەتەکە رەنگە لە شەپۆلەکانى دیکە قورستر بێت.
بەپێی بەیاننامەیەکى وەزارەتەکە کە دەستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"بەرزبوونەوەى رێژەى توشبوون بە کۆرۆنا زەنگى شەپۆلى سێیەمى کۆرۆنایە کە رەنگە توندتر بێت لەدوو شەپۆلەکەى پێشوو".
جەختیشیکردووەتەوە" ئەو دۆخە نوێیە پێویستى بە گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەى بە دابینکردنى پێداویستییە خۆپارێزى و چارەسەرییەکان و کوتانى خەڵکى بە ڤاکسین".
ئاماژهى بهوهكرد"لەچەند هەفتەى داهاتوودا ڕێژەیەکى زۆرى ڤاکسین دابیندەکرێت".