بهغدا-اهع
لیژنەى دارایی نوێنهرایهتى و وەزیرى دارایی ،ئهمڕۆ پێنجشهممه، کۆبوونەوە و تاوتوێی پەسەندکردنى یاساى بودجەیان کرد، لەگەڵ کاریگەرییەکانى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار.
بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەى دارایی کە دەستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)کەوتووە رایگهیاند:" لەکۆبوونەوەکەدا پرسی کاراکردنى ماددەکانى بودجە و میکانیزمى جێبەجێکردنیان تاوتوێکراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەى دارایی لەکۆبوونەوەکەدا جەختیکردووەتەوە لەسەر پێویستى کاراکردنى سندوقى پترۆدۆلار سەرەڕاى ئەوەى حکومەت تانەیداوە لەمادەى پەیوەندیدار بەو پرسە لەبودجە.
بەپێی راگەیەنراوەکە،هەر لەکۆبوونەوەکەدا رێوشوێنەکانى وەزارەتى دارایی تاوتوێکراوە لەبارەى ژمارەى فەرمانبەران و سیستمى بایۆمەترى فەرمانبەران، لەگەڵ هەنگاوەکانى دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەى کاریگەرییە نەرێنییەکانى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پرسی بانکە حکومییەکان و هەنگاوەکانى وەزارەت بۆ چاکسازیی تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بووە، لەگەڵ پەلەکردن لە تەرخانکردنى بودجە بۆ تەواوکردنى پڕۆژە تەواونەکراوەکان.
لەکۆبوونەوەکەدا وەزیرى دارایی وەڵامى پرسیارەکانى لیژنەى دارایی داوەتەوە لەبارەى جێبەجێکردنى یاساى بودجە و جەختیشیکردووەتەوە چاودێرى بەرزبوونەوەى نرخ دەکەن لە بازاڕدا بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارەوە.
لاى خۆیهوه وهزیرى دارایى رایگهیاند،بهم نزیكانه بازاڕى ناوخۆیی كارا دهبێتهوه و سیستهمێكى نوێ دهخرێته بهئهلیكترۆنى كردنى دهروازهكانهوه