دهۆك-اه‌ع
جارێكى تر فرۆكه جه‌نگیه‌كانى توركیا بۆردومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى پارێزگاى دهۆكیان كرد.
سه‌ربه‌ست سه‌برى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى كانى ماسى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:" فرۆكه توركیه‌كان ناوچه‌ى ئامێدیان بۆردومان كردووه به تایبه‌ت گوندى مژێ كه ده‌كه‌وێته خوارووى شاخى گاره‌وه ،هه‌روه‌ها شاخى كفرى سوریان له گوندی دیشێى سه‌ر به‌ناحیه‌ى كانی ماسیان كردوه‌ته‌و ئامانج".
سه‌برى وتیشى"بۆردومانى تۆپخانه‌كان به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر گوندى دیشێش،به‌ڵام هێرى فرۆكه‌كان بۆ سه‌ر لوتكه‌ى شاخى كفرى سور راگیراوه"،جه‌ختیكرده‌وه "له ئێستادا ره‌وشه‌كه ئارامه".