په‌رله‌مان تاوتوێى سێ دۆسیه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى ده‌كات

سیاسی
  • 24-06-2021, 12:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند لیژنه‌ى دارایى تاوتێى سێ دۆسیه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى كرد.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمانگه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى  میواندارى وه‌زیرى دارایى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ژمێریارى كرد".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"مه‌به‌ست له‌و میوانداریه‌ جێبه‌جێ كردنى بڕگه‌كانى بودجه‌ى گشتى 2021 و به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى گومرك و ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ".