هه‌ولێر-اه‌ع
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە بەخشینی 10 نمرە بە خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بەهەمو بەشەكانیەوە، بەمەبەستی بەشداریكردن لە ئەزمونە گشتیەكان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"ئاماژه به‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رۆژی پێنجشه‌ممه 24ى حوزه‌یران بڕیاردرا به به‌خشینی 10 نمره به خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌هه‌مو به‌شه‌كانیه‌وه، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئه‌زمونه گشتیه‌كانی (تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌زاری) پۆلی 12ی ئاماده‌یی.
بڕیاره رۆژی 25ی ته‌موزى ئه‌مساڵ، تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونه گشتیه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌ییه پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی و وێژه‌یی و زانستیه‌كان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 به‌ڕێوه‌بچێت.