به‌غدا-اه‌ع
ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له واشنتۆنه‌وه‌جه‌ختیكرده‌وه گه‌ڕاندنه‌وه‌ى زۆره ملێى په‌نابه‌ران ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران،كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران لە میانی سەردانێكی فەرمیدا بۆ ئەمریكا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی پەیوەندیدار بە دۆسیەی كۆچبەران و پەنابەران، ئاماژەی بەوە كردووە كە حكوومەت گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراق لە ئەمریكا قبووڵ ناكات، بەتایبەتی ئەوانەی داوای پێدانی رەگەزنامەی ئەمریكیان رەت كراوەتەوە".
ئاماژەی به‌وه‌كرد" بەرپرسانی ئەمریكا بۆ جابرۆیان دووپات كردووەتەوە كە لەمەودوا پەنابەرانی عێراق لەلایەن ئیدارەی ئەمریكاوە مامەڵەیەكی تایبەتیان لەگەڵ دەكرێت پەیوەست بە وەڵامدانەوەی داواكانیان.
وه‌زیرى كۆچ داوای لە بەرپرسانی ئەمریكی كردووە بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ پەنابەرانی عێراقیدا بكەن و بە شێوەیەكی باشتر دۆسیەكانیان لەبارەی وەرگرتنی مافی پەنابەری و وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەمریكی لێ وەربگیرێت.