به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فه‌رمانى كرد بهپاراستنى تاوه‌ره‌كانى وزه‌ى كاره‌با،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد حكومه‌تی ئێستا گه‌یشتوه‌ته قۆناغێكی باش له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران،كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:""مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد و تیایدا دوایین دۆخی ئه‌منی وڵاتیان تاوتوێكرد.
كازمی سه‌رجه‌م فه‌رمانده سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی راسپارد، له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو هه‌وڵی پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی هاوڵاتیان و كاندیده‌كان بده‌ن، ببنه هانده‌رێك به‌شداریكردنی فراوانی هاوڵاتیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" كه‌سانێك هه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی دیاریكراو، بێ هیوایی و دڵه‌ڕاوكێ له دڵی هاوڵاتیاندا دروستبكه‌ن، له‌كاتێكدا هاوڵاتیان پێداویستیی ماف و ئه‌ركی خۆیان هه‌یه بۆیان دابینبكرێت، "به‌هه‌مو هێزێكی خۆمانه‌وه كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئاڵنگاری و ئاسته‌نگه‌كاندا زاڵبین و پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان دابین بكه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد" حكومه‌تی ئێستا گه‌یشتوه‌ته قۆناغێكی باش له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، به‌ڵام چه‌ند جارێك و به ئه‌نقه‌ست بورجه‌كانی كاره‌بای له ژماره‌یه‌ك پارێزگادا به‌ئامانج ده‌گیرێن كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی دابینكردنی كاره‌با بۆ ناوچه‌كان دروستكردوه".
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی، راپۆرتێكی خسته‌ڕو، پاشانیش ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی بۆ باشتركردنی بژێوی ژیان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ركرد.