حه‌لبوسى له‌ پاریسه‌وه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌ گرنگى پاڵپشتى كردنى عێراق له‌ رووى ئه‌منى و ئابوریه‌وه‌

سیاسی
  • 23-06-2021, 16:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ پاریسه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ گرنگى پاڵپشتى كردنى عێراق له‌ رووى ئه‌منى و ئابوریه‌وه‌.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"حه‌لبوسى و شاندی یاوەری، لە پاریس چاویانکەوت بە جیرار لاریشە سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا"،لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی هاریکاری ستراتیجی کرا لە بوارەکانی ئابوری و وەبەرهێنان و ئاسایش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش".
    حه‌لبوسى جه‌ختیكرده‌وه‌"لەسەر گرنگی پشتیوانی لە عێراق لەرووی ئاسایش و ئابوری لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و داواشی بەشداری کۆمپانیا فەرەنسییەکان فراوان بکرێت لە بواری وەبەرهێنان لەعێراق و پەلەکردن لە جێبەجێ کردنی پرۆژە ستراتیجیەکان کە لە نێوان هەردوو وڵات رڵکەوتنیان لەسەر کراوە و بەرێزیان ئاماژەشی بە گرنگی کردنەوەی بارەگای ئاژانسی فەرەنسا بۆ گەشەپێدان کرد لە بەغدا بەمەبەستی ئاسانکاری و پێشکەش کردنی پشتیوانی ئابوری بۆ عێراق.
    لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پشتیوانی لە عێراق لە رووی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و ئاماژەی بە ئامادەیی فەرەنسا کرد بۆ پێشکەش کردنی شارەزایانی و پێشکەش کردنی بیرۆکە و راوێژ بۆ پێکهێنانی ژورێکی یاسادانی دووەم ( ئەنجومەنی یەکێتی) لە عێراق و بەردەوامی هاریکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و تیرۆر و بەسداربوونی زیاتر لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی عێراق، تەئکیدیشی کردەوە کە فەرەنسا هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات.