بهغدا-اهع
وهزارهتى نهوت،ئهمڕۆ چوارشهممه، رایگهیاند داهاتى مانگى ئایار زیاتر له 5 ملیار دۆلار بووه .
لە ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتی ناوبراو كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"بڕی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی ئایاردا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوور 86 ملیۆن و 820 هەزار و 355 بەرمیل نەوت بووە".
ئەوشی خستووەتە ڕوو" بڕی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە سێ ملیۆن و 60 هەزار و 913 بەرمیل بووە.
ئاشکرای کرد "لە مانگی ئایاردا، داهاتی نەوت پێنج ملیار و 917 ملیۆن و 932 هەزار دۆلار بووە".
ئاماژە بەوەش کراوە" ئەو بڕە نەوتە لەلایەن 32 کۆمپانیای وڵاتانی جیاوازەوە هەناردە کراون، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت 65.8 دۆلار بووە لە مانگی ڕابردوودا.
بەراورد بە ساڵی ڕابروو، زیاتر لە سێ ملیار دۆلار داهاتی مانگانەی فرۆشی نەوتی عێراق زیادی کردووە.