بهغدا-اهع
محهمهد حهلبوسى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران،ئهمڕۆ سێشهممه، جهختیكردهوه لە گرنگی هاتنی کۆمپانیاکانی فەرەنسا بۆ بازاری عێراق.
نوسینگهى راگهیاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"حهلبوسى و شاندی یاوەری،لە پاریس چاوی کەوت بە ریتشارد ڤیران سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی فەرەنسا"،جهختیكردهوه "لەمیانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە کاراکردنی کاری پەرلەمانی هاوبەش کرا کە کاریگەری هەیە بۆ سەر پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە، و پتەوکردنی هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی ئابوری و وەبەرهێنان، و بوارەکانی ئەمنی و هەواڵگری بۆ ریشەکێش کردنی تیرۆ"ر.
لەمیانی گفتوگۆکە باسى لەسەر گرنگی هاتنی کۆمپانیاکانی فەرەنسا بۆ بازاری عێراق و بەشداربوون لە دوبارە ئاوەدانکردنەوە و پەلەکردن لە جێبەجێ کرۆنی پرۆژە ستراتیجیەکان لە عێراق لە نێویاندا فرۆکەخانەی موسڵ و میترۆی هەواسراوی بەغدا چەند پرۆژەیەکی تری وزە".
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی هەوڵەکان بۆ کردنەوەی هێڵی ئاسمانی بەغدا- پاریس کرا و گرنگی پەلەکردن لە کردنەوەی، کە کاریگەری دەبێت لەسەر لێکەوتەی ئابوری نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ هاریکاری بانکی بۆ ئاسنکاری چالاکیەکانی کەرتی وەبەرهێنان.
لای خۆیەوە سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی فەرەنسا ریتسارد ڤیران پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ عێراق و پاراستنی سەروەری و پشتیوانی لە پتەوکردنی تواناکانی عێراق و بەردەوامی هاریکاری لە شەڕی دژ بە داعش و ئاسایش و هەواڵگری و هونەری بۆ بەرەنگاربونەوەی بیری توندڕەوی.
لاى خۆیهوه ریتشارد ڤیران جهختیکردەوە لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ هاتنیان بۆ ناو بازاڕی عێراق و بەشداربوون لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئاماژەشی بە هەوڵەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد بە ئامانجی هاندانی کۆمپانیا فەرەنسیەکان بۆ کارکردن لە عێراق.
هاوکات پشتیوانی فەرەنسای نیشاندا بۆ دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەکان و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ شارە ڕزگارکراوەکان.