وه‌زاره‌تى ناوخۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ پاراستنی هێڵەكانی كارەبا دەخاتەكار

ئەمنی
  • 22-06-2021, 20:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی ناوخۆ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ڕێوشوێنەكانی خۆی بۆ پاراستنی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا بە بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئاشكراكرد.
    لیوا خالد محنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگەیاند:"هەوڵێك لەئارادایە بۆ بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ پاراستنی هێڵەكانی كارەبا".
    ئەوەی خستەڕوو" وتووێژ لەگەڵ كۆمپانیا چینییەكاندا لەم ڕووەوە لەئارادایە، سەرەڕای پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ عیراق لەهەمان پرسدا".
    لیوا خالد وتیشی" گرێبەستێك واژوودەكرێت بۆ هێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەمەبەستی پاراستنی سنوور و پاراستنی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا و بەرهەمە نەوتییەكان".