بهغدا-اهع
حهسهن نازم وتهبێژى ئهنجومهنى نوێنهران،رایگهیاند دهستپێشخهریهك ههیه به پێدانى قهرز بۆ كرینى یهكهى نیشتهجێبوون بهبێ سوو .
نازم لە کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی هەفتانەى خۆیدا كه پهیامنێرى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ئامادهى بوو رایگهیاند:"حکومەت ڕێوشوێنى گرتووەتەبەر بۆ گرنگیدان بە دۆسیەی نیشتەجێبوون، بانکى ناوەندى بڕى زیاتر لە یەک ترلیۆن و 800 ملیار دینارى بۆ سندوقى خانووبەرە و نیشتەجێبوون دابین کردووە".
رونیشیكردهوه"حكومهت دەستپێشخەری ڕاگەیاند وبانکی ناوەندی تیایدا پێشەنگ بوو بۆ پارەدارکردنی بانکی خانووبەرە وسندووقی نیشتەجێکردن بەبڕی زیاتر لەتریلیۆنێک و800ملیار دینار عێراقی بۆ پێدانی قەرز بەهاوڵاتیان بۆ کڕین ودروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون ئەم قەرزە بێ سوو دەبێت وبەدڵنیاییەوە ئاستی سووەکان سفرە وماوەی پێدانەوەی قەرزەکان دەگاتە ماوەی بیست ساڵ بۆ ئەوەی قیستی دانەوەی مانگانە هاوتا بێت لەگەڵ پێدانی کرێی خانوو بۆ هاندانێک بێت بۆ هاوڵاتیان لەبری ئەوەی خانوو بەکرێ بگرێت دەتوانێت لەڕێگەی ئەم قەرزەوە خانوو دروست بکات یان خانوو بکڕێت".
له بارهى ههڵبژاردنیشهوه نازم وتى"ئەمڕۆ هەنگاوێکی ترى گرنگ هەبوو ئەویش میوانداریکرنی داوەر جەلیل سەرۆکی کۆمسیۆن ودکتۆر حسێن هینداوی ڕاوێژکاری هەڵبژاردنەکان بوو بۆ گوێگرتن لەهەندێک ئاڵنگاری ونەهێشتنی ئەو ئاڵنگارییانە بۆیە بەکرداری گفتوگۆ کرا لەبارەی گەنجینەکانی کۆمسیۆن کەڕێکارێکی گرنگە بۆ چۆنێتی ئامادەکردنی گەنجینەکان تاوەکو پارێزراو بێت بۆ هەڵبژاردنەکان لەگەڵ بایەخدان بەو کارمەندانەی کار لەکۆمسیۆن دەکەن لەکاتی هەڵبژاردنەکان ولەئێستاشدا بە شەو وڕۆژ کارەکانیان بەردەوامە".
ئاماژهى بهوهشكرد"ئەنجومەنی وەزیران گرنگییەکی زۆری بەم بابەتەدا وژمارەیەک بڕیار لەسەریان گیرایە بەر بۆ پشتیوانیکردنی کۆمسیۆن چونکە وەکو چۆن زۆر جار باسم لێوەکرد ئەم حکومەتە بایەخ بەهەڵبژاردنەکان وکاتە پێشوەختەکەی دەدات کە 10ی 10ی 2021ە وپێداگیری دەکات وسوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک وپێگەرد لەم وادە پێشوەختەیە".