بهغدا-اهع
لیوا یهحیا رهسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکان،ئهمڕۆ دوشهممه، رایگەیاند، ھێزەکانی دژە تیرۆر پیلانێکی تیرۆریستیان لە باشوری بەغدای پایتەخت پوچەڵکردوەتەوە و بەرپرسی یەکێک لە شانە نوستوەکانی تیرۆرستانیشیان دەستگیرکردوە.
رهسوڵ له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" لەسەر راسپاردەی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان، ھێزەکانی دژە تیرۆر بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانیان بۆ شکستپێھێنانی پیلانی چەکدارانی داعش".
ئەوەشی خستەڕو، ھێزەکانی دەزگای دژە تیرۆر پیلانێکی تیرۆریستیان لە باشوری بەغدای پایتەخت پوچەڵکردەوە، کاتێک بەرپرسێکی شانە نوستوەکانی تیرۆرستانیان دەستگیرکرد و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە بونی کۆمەڵێک کەلوپەلدا نا کە چەک و تەقەمەنی و بۆمبی چێندراوی دەستکرد و چەکی بێدەنگی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزەکانی دژە تیرۆر چونەتە ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار و توانیویانە ٣ چەکداری شانەی نوستوی داعش دەستگیر بکەن، کە بەنیازبون کردەوەی تیرۆرستی لە بەغدا ئەنجامبدەن.
ئەوەشی رونکردەوە، دەزگای دژە تیرۆر، ئەرکەکانی بەپێی فەرمانی دادوەری و بەئاستێکی بەرزی پیشەییانە و بەئامانجی گەیاندنی عێراق بەکەناری ئارام و سەقامگیر ئەنجامدەدات، روبەڕوی ھەر کەسێکیش دەبێتەوە کە بیەوێت ئەمنیەت و ئاسایشی عێراق تێکبدات.