وه‌زیرى بازرگانى فه‌رمان ده‌كات به‌خه‌رجكردنى 100 ملیار دینار بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى ئه‌مساڵ

ئابوری
  • 22-06-2021, 12:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عەلا ئەحمەد جبوری وەزیری بازرگانی،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، فەرمانیكرد به‌خه‌رجكردنى100 ملیار دینار بە ئامانجی وەرگرتنی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران .
    وتەبێژی وەزارەتی ناوبراو محەمەد حەنون لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند:" بەفەرمانی وەزیری بازرگانی، عەلا ئەحمەد جبوری 100 ملیار دیناری بە ئامانجی وەرگرتنی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران خەرجکراوە "،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" 100 ملیار دینارەکە قۆناغی یەکەمە لە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران و لە ماوەکانی داھاتوودا بەڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی ، قۆناغێکی دیکە لە شایستە داراییەکانی جووتیاران، خەرج دەکرێت".
    حەنون باسی لەوەشکرد"کە 100 ملیار دینارەکە بۆ وەرگرتنی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لەلایەن کۆمپانیای دانەوێڵەوە خەرجکراوە و جه‌ختیكرده‌وه‌ " ھەروەھا وەزیری بازرگانی داوای کردووە، زۆرترین بڕی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران وەربگرێت".
    باسى لةوةشكرد"وەزارەتی بارزگانی، شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2020 خەرجکردووە".