به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه زانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،رایگه‌یاند پێشبینی دەکات رۆژی هەینی داهاتوو پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرزببتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌سته‌كه كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" "پێشبینی دەکرێت سبەینێ چوارشەممە و دوو سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما لەناوچەکانی عێراق چەند پلەیەک بێنە خوارەوە، لە ناوچەکانی باشوریش پلەکانی گەرما لە تێکراکانی خۆیان دەمێننەوە و گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت".
وتیشى"رۆژی هەینی داهاتوو کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەڕادەیەکی کەم جارێکی دیکە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و جیاوازییان دەبێت لەگەڵ پلەی گەرمای رۆژانی ڕابردوو".
ئاماژەى بەوەش کرد "ئاراستەی با بەرەو ڕووی باکوری ڕۆژئاوا دەبێت خێراییەکەشی لە نێوان (10-20) کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا و مەودای بینینیش لەنێوان (6–10) کیلۆمەتر دەبێت".