دارایى نوێنه‌رایه‌تى:پلانێك هەیه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنى نرخى دۆلارو كه‌مكردنه‌وه‌ى فرۆشتنى مەزادی دراوەکان

سیاسی
  • 22-06-2021, 14:25
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنەی دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌،ئاشكراى كرد پلانێك هەیه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنى نرخى دۆلارو كه‌مكردنه‌وه‌ى فرۆشتنى له‌ مەزادی دراوەکان.
    فەیسەل عیساوی، ئەندامی لیژنەکە  بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اه‌ع) راگەیاند "لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى كۆده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بانکی ناوەندیی بۆ تاوتوێ كردنى گرنگترین پرسه‌ داراییه‌كان،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد بانكى ناوه‌ندى پلانی هەیە کۆنتڕۆڵی نرخی ئاڵۆگۆڕی دینار بەرانبەر بە دۆلار بکات ، بەمەبەستی  قەڵاچۆکردنی هەلی قۆستنەوەی مەزادی دراوەکان لەلایەن چەند کەسێکی هەلپەرستەوە، بڕیارە لەماوەی داهاتوودا بری دۆلاری خراوەڕوو کەم بکرێتەوە، لەڕێگەی  چالاککردنی کەرتی تایبەت و پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنەران و پێدانی قەرزی ئاسان، بانکی ناوەندیی دەیەوێت لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کەم بکاتەوە".  
    وتیشی "ئاسەوارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هێشتا لەسەرەتادایە، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەکان هاوکاری بانکی ناوەندیی بکەن بۆ سەرخستنی پلانەکەی".  
    ئەوەشی خستووەتەروو"هەندێک لایەن دەیانەوێت شکست بەپلانەکانی بانکی ناوەندی بهێنن و حکومەت دوچاری شەرمەزاریی بکەنەوە".  
    عیساوى جەختیشى کردەوه‌ "نرخی ئاڵۆگۆڕی دۆلار، تائێستا لەژێر کۆنترۆڵی بانکی ناوەندیدایە، پلان هەیە لەماوەی داهاتوودا گۆژمەکانی دۆلار لەمەزادی دۆلاردا سنوردار بکرێت".