به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی خوازیاره وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شداری بكه‌ن له چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراق.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی سیكرد كاخ، له لۆكسۆمبۆرگ كۆبوویه‌وه و هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و هۆڵه‌ندا كرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"شاندی عێراق به‌شداره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا".
رایگه‌یاند"له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فوئاد حوسێن خواستی عێراقی ده‌ربڕیوه بۆ به‌شداریكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراق".
هه‌ردوو وڵات باسیان له‌وه‌شكردووه، له بواری مافی مرۆڤدا هاوكاری یه‌كدی بكه‌ن، به تایبه‌تی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ له جنێڤ.