وه‌زاره‌تى ناوخۆ هۆكارى نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 7 هه‌زار كارمه‌ند كه‌ گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ دیارى ده‌كات

ئەمنی
  • 21-06-2021, 09:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،هۆكارى نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 7 هه‌زار كارمه‌ند كه‌ گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ دیارى ده‌كات.
    لیوا خالد ئه‌لمحنا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ،به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"
    70 هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌منی ده‌ركراو له‌ ریزی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌‌ سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان".
    وتیشى "له‌ ئێستادا ته‌نها 7 هه‌زار ده‌ركراو ماوون و ئێستا هه‌وڵده‌درێت، كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت".
    جه‌ختیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان".