بهغدا-اهع
دەستەى کەشناسى،ئهمڕۆ دووشهممه، پێشبنیەکانى خۆى بۆ دۆخى کەشوهەوا تا هەفتەى داهاتوو ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، پێشبینى دەکرێت ڕۆژى چوارشەممە کەمێک پلەکانى گەرما دابەزێت.
لەڕاگەیەنراوێکى دهستهكه كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگهیاند:" کەشوهەوا لەهەردوو ناوچەکانى ناوەڕاست و باکوور بۆ ڕۆژى سێشەممە پلەکانى گەرما نزیک دەبێت لەڕۆژى پێشووەوە، بەڵام ئاڕاستەکانى (با) بەرەو ڕووى باکوورى خۆرئاوا لەسوکەوە خێرایەکەى بەرەو مامناوەند دەبێتەوە و ئاستى بینین لەنێوان (8 بۆ 10)کیلۆمەتردا دەبێت.
ئاماژەى بهوهكرد" کەشوهەوا لەناوچەکانى باشوریشدا بەهەمان شێوە پلەکانى گەرما بەرز دەبێت هاوشێوەى ڕۆژى پێشوو.
ئەوەشى خسته روو" کەشوهەوا بۆ دوو سبەى چوارشەممەى داهاتوو کەمێک پلەکانى گەرما دادەبەزێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاڕاستەکانى (با)ش لەباکوورە مامناوەند دەبێت و ئاستى بینینیش دەگاتە (6 بۆ 8) کیلۆمەتر بەڵام لەچەند ناوچەیەک بەهۆى با و تۆز و گەردەلولەوە ئاستى بینین بۆ (3 بۆ 5) کیلۆمەتر دادەبەزێت.
بەپێى پێشبینەکانى دەستەکە بۆ ڕۆژانى پێنجشەممە و هەینى داهاتوو، پلەکانى گەرماى کەشو هەوا کەمێک بەرزدەبێتەوە و لەچەند ناوچەکى باشورى وڵاتیش بەهۆى گەردەلولەوە ئاستى بینین لەنێوان (3 بۆ 5 ) کیلۆمەتر دەبێت.