ههولێر-اهع
دهستهى دهستپاكى ههرێمى كوردستان،ئهمڕۆ دووشهممه،زیانهكانى ههرێمى بههۆى گهندهڵیهوه ئاشكرا كرد،ئاماژهى بهوهكرد ژمارەیەک بەرێوەبەری گشتی و بریکاری وەزیریان ڕوبەڕوی دادگا کراون بههۆى گهندهڵیهوه.
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەکە ،به ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگهیاند:"پەیوەندی پتەومان لەگەڵ دەستەی دەستپاکی عێراق هەیە لەسەر بنەمای دەستور و یاسا بەرکارەکان".
وتیشی "لەماوەی ڕابردوودا هاوکاریی یەکترمان کردووە لەڕادەست کردن و ئاڵۆگۆڕی تاوانبارانی دۆسییەکانی گەندەڵی لەنێوان بەغدا و هەولێر".
ئاماژەی بەوە کرد "پرسی گەندەڵی لەدەروازە سنورییەکان لەپسپۆڕایەتی ئێمەدا نییە، بەڵام بەشێوەیەکی ورد و چڕ چاودێری کاری ئەو فەرمانگانە دەکەین و زانیارییە بەدەست هاتووەکانمان ڕادەستی داواکاریی گشتی هەرێم کردووە".
ئەنوەر وتى "لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بەبەهای زیاتر لە 200 ملیار دۆلار توانیومانە بەهەدەردانی سامانی گشتی و گەندەڵی ئاشکرا بکەین و هاوکات ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و بریکاری وەزیرمان لەسەر دۆسییەکانی گەندەڵی ڕادەستی دادگاکان کردووە".
ئەوەی خستەڕوو "دەستەکەمان هاوکاری تەواوی هەیە لەگەڵ پڕۆگرامی (UNDP) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی دەکرێت کە ئامانج لێی داکۆکیکردنە لە دەزگا تایبەتییەکانی هەرێم لەبواری قەڵاچۆکردنی گەندەڵی لەکایە ئیدارییەکانی حکومەتدا".
ئاماژەی بەوەش کردووە "لەئێستادا کاردەکەین لەسەر پڕۆژە یاسای پێکهێنانی دادگاییەکی تایبەت بەگەندەڵی لەهەرێمی کوردستان کە لەئێستادا ڕەشنوسەکەی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە".