بهدواداچون-اهع
لە دریژەی یارییەکانی جامی یۆرۆدا و لە کۆمەلەی یەکەمدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگای ئۆلمپیکۆ بەرامبەر هەڵبژاردەی وێڵز یاریکرد.
یاریەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کۆتاییهات، تاکە گۆڵی یاریەکەش ماتیۆ پێسینا لە خولەکی 39 ی تایمی یەکەمدا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە، ئیتاڵیا بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمدایە و پێشتریش سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 بەدەستهێنابوو، ویڵزیش بە چوار خاڵ و بە دووەمی کۆمەڵەی یەکەم گەیشتە قۆناغی داهاتوو.