كۆمسیۆن:226 كاندید پڕۆسەى لێپرسینەوە دەیانگرێتەوە

سیاسی
  • 20-06-2021, 15:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ داواى لەو کاندیدانەى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق  كرد کە پڕۆسەى لێپرسینەوە و دادپەروەرى دەیانگرێتەوە پابەندى ڕێوشوێنە یاساییەکان بن،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد 226 كاندید پڕۆسەى لێپرسینەوە دەیانگرێتەوە .  
    کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" داواى لەو کاندیدانە کرد کە ڕێوشوێنەکانى لێپرسینەوە بەپێى فەرمانێکى کۆمسیۆن کە لەماڵپەڕە فەرمییەکەیدا بڵاوکراوەتەوە پابەندى ڕێگا یاساییەکان بن بەرامبەر دادگاى پێداچوونەوە کە تایبەتە بەتانە لێدان لەبڕیارەکانى دەستەى دەستپاکى".  
    ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد" ئەوەش دواى ئەوە دێت ڕاستاندنى ناوى ئەو کاندیدانە کە گەیشتووەتە 226 بووەتە ئاستەنگ و هەروەها لەلایەکى تریشەوە کۆمسیۆنیش سورە لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە لەکاتى خۆێدا و درەنگ گەیشتنى وەڵامەکان کێشەى کەمى کاتى دروست کردووە و کۆمسیۆنیش بڕیاریداوە ئەو کاندیدانەى کە ناوەکانیان دیاریکراوە لەلایەن دەستەى دەستپاکییەوە ئەوا ئاگادارکراونەتەوە".  
    وتیشى"بۆیە دەبێت هەموو ئەو کاندیدانە پشتیوانى دەستەى دەستپاکى بهێنن کە ڕێوشوێنەکانى لێپرسینەوە نایانگرێتەوە ئەوەش بەنوسراوى فەرمى دەستەکە یاخود بڕیارەکانى دادگا تا ڕۆژى 30ى ئەم مانگە و بەپێچەوانەوە ئەوا کۆمسیۆن ناچار دەبێت بڕیارەکانى دەستەى لێپرسینەوە جێبەجێ بکات شان بەشانى ئەو خشتەیەى بۆ کاتى هەڵبژاردنەکە دیاری کراوە".