به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و شاندى نێونه‌ته‌وه‌یى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، گرنگی گەشەپێدانی سیاسەتی دانیشتووان وبە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" حه‌لبوسى پێشوازی کرد لە شاندێکی سندوقی نیشتەجێبوونی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان بە سەرۆکایەتی ئایب پیترسن یاریدەدەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان و جێگری بەرێوەبەری تەنفیزی بۆ سندوقی نیشتەجێبوونی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان".
وتیشى "لە دیدارەکەدا تاوتوێی پرسی گەشەپێدانی دانیشتوان و گرنگی دارشتنی سیاسەتی نیشتەجێبوون و بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدان، لەگەڵ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دامەزراوەپەیوەندیدارەکانی حکومەت لە عێراق بە سندوقی نیشتەجێبوونی نەتەوەیەکگرتووەکان".