بهغدا-اهع
وەزارەتى تەندروستى ،ئهمڕۆ یهكشهممه، ئاشکرای کرد دەوڵەتانى جیهان چاودێرى بەرگرى ئەو کەسانە دەکەن ڤاکسینیان وەرگرتووە بۆ زانینى ماوەى چالاکییەکەى، هەر کاتێک چالاکى ڤاکسینەکان کۆتایى هات دەتوانن ڤاکسینى تر وەرگرن.
ڕیاز عەبدولئەمیر حلفى، بەڕێوەبەرى تەندروستى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى بۆ ئاژانسى فەرمى هەواڵى عێراقى(اهع) رایگویاند:" دەوڵەتانى جیهان کار دەکەن و چاودێرى بەرگرى ئەو کەسانە دەکەن کە ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە".
ڕونیشیکردەوە" ئەوەش لەپێناو دیاریکردنى ماوەى چالاکى ڤاکسینەکان، تائێستا دیار نییە کەى ماوەى چالاکییان کۆتایى دێت، لەوانەیە دواى کۆتایى هاتنى بەرگرى دووبارە ڤاکسین بدرێتەوە بە هاوڵاتیان".
حلفى ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن، ئەگەرى هەیە کاتژمێرەکانى قەدەغەى ڕێژەیى هاتووچۆ لە وڵاتدا کەم بکرێتەوە.