به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی نەوت،ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند ئه‌گه‌رى هه‌یه نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 80 دۆلار.
عاسم جیهاد وتەبیژی وەزارەتی نەوت بۆ كه‌ناڵى عێراقیه رایگەیاند :"پێشبینی دەکەین، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، 70 دۆلار تێپەڕێنێت و دەگاتە 80 دۆلار".
باسی لەوەشكرد"کە لەلایەن لیژنەیەکی ھاوبەشەوە بەسەرۆکایەتی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت،مانگانە نرخی نەوت دیاریی دەکرێت و وتیشی، "ئامانجانە نەوتی وڵاتەکەمان، ھەناردەی سەرجەم بازاڕەکانی جیھان بکەین"