پیشەسازیی : لەسەر خواستی خەڵکی ئۆتۆمبێل دروست دەکەین

ناوخۆ
  • 20-06-2021, 11:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتى پیشەسازى ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ڕایگەیاند هەوڵی بەگەڕخستنی چەند کارگەیەک دەدرێت کە تایبەتە بە کۆکردنەوەى کەرەستە و دروستکردنى ئۆتۆمبیل کە لەکارکەوتوون و وەزارەتیش لەسەر خواستى هاوڵاتیان ئۆتۆمبیل دروست دەکات.  
    ناسڕ مەدەنى، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى هونەرى سەر بە وەزارەتى پێشەسازى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اه‌ع) ڕاگەیاند:" عێراق لەساڵى 1970ەوە کۆمپانیاى گشتى پیشەسازى ئۆتۆمبیلى هەیە کە تایبەتە بە کۆکردنەوەى کەرەستەکانى هەموو جۆرە ئۆتۆمبیلێک".  
    ئاماژەى به‌وه‌كرد" وەزیرى پیشەسازى فەرمانى کردووە بە وەرگرتنى نمونەى ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانەى کە خواستى خەڵکیان لەسەرە بۆ ئەوەى هەوڵبدرێت لە عێراقەوە بەهاوکارى کەرتەکانى تایبەت دروستبکرێن و کەرەستەکانى کۆبکرێنەوە".  
    مەدەنى باسى لەوەش کرد" کێشەى سیولەى نەختینە و سەرمایە یەکێکە لە هۆکارەکانى ڕاگرتنى ئەو کارگانە و ناشتوانرێت لەئێستادا دەرماڵە بدرێتە ئەو کارگانە بەو پێیەى داهاتیان لەسەر خۆیانە".  
    پێشتریش وەزارەتى پیشەسازى ئەوەى ڕاگەیاند، پڕۆژەیەک هەیە بۆ خستنەگەڕى 16 کارگەى پیشەسازى بەرهەمهێنەر لەوانە بەرهەمهێنانى پاترى ئۆتۆمبیل و چەند کارگەیەکى ترى پیشەسازى کە لەکارکردن وەستاوەن.