بهدواداچون-اهع
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران،ئهمڕۆ شهممه ،لهیهكهم پهیامى خۆیدا رایگەیاند، لەپلانمدایه حکومەتێکی شۆڕشگێڕیی، چاکەخواز و دژە گەندەڵی پێکبهێنم.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران له راگهیاندراوێكدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)بهدواداچونى بۆ كردووه رایگەیاند:" لەپلانمدایە حکومەتێکی شۆڕشگێڕیی، چاکەخواز و دژە گەندەڵی پێکبهێنم".
جەختیشیكردهوه" بەرەو فراوانکردنی پانتایی دادوەریی لەوڵاتەکەی هەنگاو دەنێت و بە ئەرکی سەرەکی خۆی دەزانێت".
رهئیسى سوپاسی هەمو کاندیدەکانی سەرۆکایەتیشی کرد بۆ چونە ژێر باری ئەو بەرپرسیارێتییە و هاتنە پێشەوەیان بۆ "هەڵبژاردنێکی ئازادانە".