به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆڵ و خاشاك كۆده‌كه‌نه‌وه موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیان پێده‌درێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیان پێكهێناوه.
سالم ته‌كلیف موسه‌وى به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری مه‌یدانی له‌وه‌زاره‌تی كار‌و و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن 1.350.000 كه‌س ده‌بن، له‌ئێستاشدا لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه بۆ سه‌ردانیكردنی شوێنی خۆڵ و خاشاكی پارێزگای دیاله و ناونوسكردنی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكیان له‌ئه‌ستۆیه تا موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیان پێبدرێت".
وتیشی، "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 70 خێزان كه له‌شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك بون تۆماركراون بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیان پێبدرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌كه كراوه‌یه بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك له‌خۆبگرێت و لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی كاریش، ته‌نیا به‌دواداچون بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه له‌سه‌ر پارێزگای دیاله ناكه‌ن، به‌ڵكو پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ركوك، نه‌ینه‌واو پارێزگاكانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه و سه‌ردانی سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك ده‌كه‌ن.
لای خۆیەوە حەلیم عەباس یاریدەدەری بەرپرسی لەناوبردنی خۆڵ وخاشاکی دیالە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"شوێنی لەناوبردنی خۆڵ وخاشاک لەدیالە بریتییە لەڕووبەرێکی 200دۆنمی لە زەوییەکی کراوە لەسەرانسەری ناوچەکانی پارێزگاکە خۆڵ وخاشاکی بۆ دەگوازرێتەوە،