بەرنامەى خۆراکى جیهانى:له‌م ساڵدا پلانمان هه‌یه‌ یارمه‌تى به‌ 849 هه‌زار هاوڵاتى پێشكه‌ش بكه‌ین

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 19-06-2021, 15:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرنامەى خۆراکیى جیهانیى سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئاشکرایکرد، پلانى هاوکاریکردنى 849 هەزار عێراقى هەیە لەمساڵدا و هەڵمەتێکى خواردنى تەندروستى لە عێراق جێبەجێ دەکات و بەهاوکارى وەزارەتى پەروەردەش بەرنامەى خۆراک لە خوێندنگاکاندا جێبەجێ دەکات.
    عەبدولرەحمان میجاج، نوێنەرى بەرنامەى خۆراکى جیهانى لە عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اه‌ع)راگه‌یاند:"بەرنامەکە پلانى هاوکاریکردنى 849 هەزار هاوڵاتى عێراقى هەیە لەمساڵدا، ئەوەش بۆ هاوکاریکردنى ئەو خێزانانەى کە پێویستیان پێیەتى".  
    ئەوەش هاتووە، ئەوەش دواى ئەوەى کە بەشێکى زۆر لە هاوڵاتیان بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە بژێوى ڕۆژانەیان لە دەستداوە، هەروەها بەهۆى ئەو پەتایەوە ڕێژەى هەژارى لە عێراق بەرزبووەتەوە بۆ 31.7%، بەرنامەکە مانگانە 4 ملیۆن دۆلار بەشێوەى کاش و خۆراک پێشکەشى خێزانە لاوازەکان دەکات، هەروەها پارەى کاش پێشکەشى خێزانە ئاوارە و پەنابەرەکان دەکات تا بتوانن پێداویستییەکانیان دابین بکەن.  
    جه‌ختیكرده‌وه‌"هەروەها بەرنامەکە بە هاوکارى وەزارەتى پەروەردە بەرنامەى خۆراکى خوێندنگاکان پەیڕەو دەکات، هەروەها هاوکارى کچانى پارێزگاى بەسرە دەکات تا لە خوێندن بەردەوام بن و پارەى نەختینە دەدرێتە خێزانى ئەو خوێندکارە کچانە تا پێداویستى خوێندکارەکانیان دابین بکەن".  
    وتیشى" بەشێوەیەکى گشتى لەسەرتاسەرى عێراقدا لەساڵى 2021 بەبڕى چوار ملیۆن دۆلار هاوکارى 849 هەزار عێراقى دەکرێت".