بهغدا-اهع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئهمڕۆ شهممه رایگەیاند عێراق لە بەردەم كۆمەڵێك گۆڕانکاری هەنوكەیی گرنگ دایە، وەك پەرەپێدانی ئابوری و رێخۆشكردن بۆ پەیمانێكی سیاسی نوێ و ھاتنە ئاراوەی دۆخێکی تازە لە ناوچەكەدا.
سهرۆك كۆمار له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگهیاند:" "عێراق لە بەردەم كۆمەڵێك گۆڕانکاری هەنوكەیی گرنگ دایە، وەك پەرەپێدانی ئابوری و رێخۆشكردن بۆ پەیمانێكی سیاسی نوێ و ھاتنە ئاراوەی دۆخێکی تازە لە ناوچەكەدا.
سەرۆک بەرهەم ساڵح جەختیکردەوە کە پێویستە پڕۆژەی عێراق، پڕۆژەیەکی نیشتمانی ناوخۆیی بێت لەرێگەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی تواناداری رێزلێگیراو کە خزمەتکاری خەڵک بێت و خێروبێری وڵاتیش بۆ خزمەتکردنی خەڵک بێت، دەوڵەتێک کە ئارامی باڵ بکێشت بەسەریدا، لەگەڵ گەل و دراوسێکانی بە ئاشتی بژێت، جەختی لەوەشكردەوە كە گەورەترین پێشێلكاری بۆ سەر سەروەری عێراق ساختەكاری و زەوتكردنی دەنگی دەنگدەرانە، چەسپاندنی بنەماكانی سەروەریش لە پاراستنی دەنگی دەنگدەرانەوە دەستپێدەكات لە ھەڵبژاردنەکان، ئاماژەی بەوەشکرد كە (فەتوای جیهادی كیفایە) ی مەڕجەعیەتی باڵای نەجەف پڕۆژەیەكی نیشتمانی بو بۆ رزگاركردنی عێراق، بۆیە پێویستە هەڵوێستەیەكی جددی لەبارەوە بكەین، سەرۆک بەرھەم دوپاتیکردەوە کە وڵات لە بەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە کە ئەویش ئامادەکارییە بۆ پەیمانێکی سیاسی نوێ.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا كە عێراق بەدەست كۆمەڵێك تەنگەژەی سیاسی دەناڵێنێت كە پێویست دەكات چارەسەرێكی ریشەیی بوێرانەی راستەقینەیان بۆ بدۆزرێتەوە، ھەر بۆیە گرنگە سود لە تواناکانی کەسانی ئەكادیمی و زانكۆ و سەنتەرەكانی توێژینەوە وەربگرین.
سەرۆک کۆمار ئەوەشی خستەڕو کە مەرجەعییەتی ئاینی لە نەجەف لە ورەچەرخان و گۆڕانكارییە گەورەكانی عێراقدا رۆڵێكی مێژویی گەورە و گرنگی گێراوە، هەمیشە هەڵوێستەكانی هەر لە شۆڕشی بیستەوە تاوەكو ئێستا- پاڵپشتی لە سەرورەی و بڕیاری نیشتمانی عێراق كردوە، سەرۆك بەرهەم جەختی لەوەش كردەوە كە فەتوای جیهادی كیفایەی مەڕجەعیەتی باڵا لە ئانوساتێكی چارەنوسسازدا بو، هەمو توێژەكانی گەل بە گەورە و بچوكەوە بەدەنگییەوە هاتن، فەتواكە تەنیا بۆ مەزهەب و پێکھاتەیەک نەبو، بەڵكو پڕۆژەیەكی نیشتمانی راستەقینە بو بۆ رزگاركردنی عێراق لە دۆخێكی زۆر مەترسیدار، بۆیە پێویستە بە گرنگییەوە لێی بڕوانین و هەڵوێستەی لە بەرامبەردا بكەین و توێژەر و سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوەش بیخەنە بەر باس و لێكۆڵینەوە، سەرۆك كۆمار جەختی لەوەش كردەوە كە ئانوساتی ئەو فەتوایە گرنگی و گەورەیی رۆڵە مێژویەكەی مەڕجەعیەت دەردەخات لەوەی هەمیشە پێشەنگ بوە، هەمیشە پارێزەر و داكۆكیكاری سەرسەختی سەروەری و بڕیاری نیشتمانی عێراقی بوە، هەمیشە پارێزەری ستەملێكراو و چەوساوەكان بوە و دڵسۆزانە بەرگری لە مافی كورد و مەسیحی و ئێزدییەكانیش كردوە.