به‌غدا-اه‌ع
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،نامه‌یه‌كى پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی نوێی ئێران كرد و داوایكرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش په‌ره‌یان پێبدرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم،كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی له ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی نوێى كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێدا، به سه‌ركۆماری ئێران هه‌ڵبژێردرا".
له نامه‌یه‌كدا كه به‌و بۆنه‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كردوده، وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سه‌ركه‌وتن له پۆست و ئه‌ركی تازه‌یدا، هیوای خواستوه له سه‌رده‌می سهرۆكاتیهكهیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت و بواره‌كانی هاریكاریی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌ردولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن".