حه‌لبوسى پیرۆزبایى له‌ ره‌ئیسى ده‌كات به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئێران

سیاسی
  • 19-06-2021, 18:35
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ،پیرۆزبایى له‌ ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئێرانى كرد.
    حه‌لبوسى له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنتان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئێران به‌ناوى خۆم و هاوه‌ڵه‌كانمه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین،هیواى سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازیتان بۆ ده‌خوازین بۆ خزمه‌تكردنى وڵاته‌كه‌تان و به‌دیهێنانى سه‌قامگیرى و ئۆقره‌یى ،به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردو وڵات ".