بهغدا-اهع
دەستەی دەستپاکی ،ئهمڕۆ شهممه، ڕایگەیاند بە تۆمەتی ڕادەستنەکردنی ئەو شتانەی کە لایان بووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەرکرا.
لە ڕاگەیەنراوێکى فەرمانگەى لێکۆڵینەوەى سەر بە دەستەى دەسپاکى كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر سێ ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کە فەرمانى دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە بەهۆى ئەوەوەیە کە ئامادەنەبوون ئەوەى لە ئەستۆیانە بیگەڕێننەوە وەکو ئۆتۆمبیل و کەرەستەى نوسینگە لەدواى کۆتایهاتن بەکارەکانى ئەنجومەنى ئەو پارێزگایە".
ئاماژەى بهوهكرد"فەرمانى دەستگیرکردن بۆ سێ ئەندامى ئەنجومەنەکە لەلایەن دادگایەکى تایبەت بەدەستپاکیەوە لەپارێزگاکە بەپێى مادەى 340 لەیاسایى سزاکان دەرکراوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ماوەکانى ڕابردوودا کارەکانى دەستەکە چڕبووەتەوە و چەندین فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ بەرپرسان دەرکردووە و مانگى نیسانى ڕابردووش 53 فەرمانى دەستگیرکردن و بانگهێشتى بەرپرسانیان بۆ بەردەم دادگا دەرکردووە، کە دوو وەزیرى پێشوو و هەشت پارێزگار کە دووانیان ئێستا دەستبەکارن تێدابووە و هەروەها لەو ناو ئەوانەشدا 15 بەڕێوەبەرى گشتى پێشوو و ئێستا و 23 ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاکان لەسەر چەند پرسێکى جیاجیا تێدابووە کەتۆمەتبارن بەچەند کەیسێکى جیاواز.