به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،بانگهێشتنامه‌یه‌كى له ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئێرانه‌وه پێگه‌یشت بۆ سه‌ردانیكردنى تاران.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" کازمى پەیوەندى بە ئیبراهیم ڕەئیسى، سەرۆک کۆمارى نوێى ئێرانەوە کردووە و بەهۆى بردنەوەى هەڵبژاردنەوە پیرۆزبایى لێکردووە".
ئه‌وەش هاتووە، سەرۆک وەزیران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لە گرنگى بەهێزکردنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان هەردوولا کردووەتەوە، هەروەها هیواى خواستووە هاریکارى زیاتر لەنێوان هەردوولادا هەبێت لە بوارە جیاوازەکاندا بەتایبەتى لە بوارەکانى ئابوریى، ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر، بە جۆرێک ببیتە هۆى بەهێزکردنى سەقامگیرى هەردوو وڵات و ناوچەکە.
لاى خۆشیەوە ڕەئیسى سوپاسى مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیرانى کردووە و ئاماژەى بە پەیوەندى لە مێژینەى نێوان هەردولا کردووە، سوربوونى وڵاتەکەشى بۆ گەشەپێدانى هاریکارى نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکاندا کردووە، هەروەها کازمیشى بانگهێشتى ئێران کردووە لە نزیکترین دەرفەتدا.