بهغدا-اهع
بانكى ناوهندى،ئهمڕۆ شهممه،رایگهیاند كه چهند لیژنهیهك كاردهكات بۆ رێكخستنى بانكهكان و كۆمپانیاكانى ئاڵوگۆڕى دراو له ههرێم.
له راگهیاندراوێكى بانكى ناوهندى كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد".
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاوکاری لەنێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی کرا لە بواری رێکخستنەوەی کەرتی بانکی و رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و خراپ بەکارهێنانی پارە بۆ کاری نایاسایی و پشتیوانیکردنی تیرۆر.
موخیف جەختیكردهوه كه" بانکی ناوەندی، مامەڵە لەگەڵ لقی هەرێمی بانکی ناوەندی عێراق دەکات کە بنکەکەی لە هەولێرە، وەک لایەنی فەرمی پەیوەندیدار و تایبەت بە سەرپەرشتیکردنی کاروباری بانکیی لە هەرێم" .
لاى خۆیهوه مهسرور بارزانى وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لەگەڵ بانکی ناوەندی، دووپاتیشی کردەوە کە رێکخستنەوەی سیستەمی بانکی، دەکرێ ببێتە بنەمایەکی گرنک و بەهێز بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پڕۆسەی وەبەرهێنان و بەدەستهینانی متمانەی بانک و دامودەزگا داراییە نێودەوڵەتییەکان".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە