كازمى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ گرنگى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان عێراق و ئێران

سیاسی
  • 19-06-2021, 15:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پیرۆزبایى له‌  ئیبراهیم ڕەئیسى، سەرۆک کۆمارى نوێى ئێران، هیواى خواست کە پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات بەتایبەتى لە بوارەکانى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و ئابوریى و ئاسایش بەهێزتر ببن.  
    نوسینگەى راگەیاندنى مستەفا کازمى،له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"کازمى بەهۆى بردنەوەى هەڵبژاردنەوە پیرۆزبایى له‌ ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆك كۆمارى هه‌ڵبژێردراوى ئێران  کردووە.  
    كازمى جەختیكرده‌وه‌ لە گرنگى بەهێزکردنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان هەردوولا هەروەها هیواى خواستووە هاریکارى زیاتر لەنێوان هەردوولادا هەبێت لە بوارە جیاوازەکاندا بەتایبەتى لە بوارەکانى ئابوریى، ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر، بە جۆرێک ببیتە هۆى بەهێزکردنى سەقامگیرى هەردوو وڵات و ناوچەکە".