بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستی،ئهمڕۆ شهممه، رایدەگەیاند كهرووى رهش و سهوز هیچ مهترسیهكى نیه،و هۆكارەكانی دەركەوتنی كەڕووی رەش لە عێراق بوونی هەیە و چوار جۆری كەڕووش ئاشكرادەكات كە توشی مرۆڤ دەبێت.
ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگەیاند:" كەڕووەكان لە مرۆڤێكەوە بۆ ئەوی دیكە ناگوازرێتەوە و هیچ مەترسییەک لەوبارەیەوە لەئارادانییە"،رونیشیكردهوه" رەش لە هیندستانەوە بۆ عێراق نەگوازراوەتەوە، بەڵكو هۆكارەكانی دەركەوتنی خودی نەخۆشییەكە لە عێراق بوونی هەیە، وەک ژەهراویبوونی خاک، سەرەڕای ئەو نەخۆشانەی بەدەست لاوازی سیستمی بەرگرییەوە دەناڵێنن وەک نەخۆشی شەكرە، بەتایبەت ئەوانەی توشی كۆرۆنا بوون".
ئاماژهى بهوهكرد"ئەگەری هەیە كەڕووی سەوز-یش لە هەر وڵاتێكدا رووبدات، كە هەمان خودی كەڕووی رەشە"،ئهوهشى خستەڕوو"ئەم كەڕووانە بەپێی رەنگەكانیان ناودەنرێن كە لەسەر توشبوو دەردەكەوێت، كەڕووی رەش و سەوز و زەرد و سپی هەن كە لە هەمان خێزانن".
جهختیكردهوه" ئەم كەڕووانە لەڕێی خاک و خۆڵەوە كاركردن تیایدا دەگوزارێنەوە بۆ مرۆڤ و لەكاتی لاوازیی بەرگریی مرۆڤ چاڵاک دەبێت".