به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی كرد، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"ئێمه له عێراق چاومان له‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی باش و تۆكمه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌ل و وڵاتی ئێران‌دا هه‌بێت كه چه‌نده‌ها رایه‌ڵه‌ی شارستانی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌سه‌نی مێژویی به‌یه‌كه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"كۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵێكی باڵای هه‌بوه له یارمه‌تیدانی عێراق له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆرستان و ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ن".
ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌یه:
ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌یه:
فه‌خامه‌تی د. ئیبراهیم ره‌ئیسی
سه‌رۆكی ھه‌ڵبژێراوی كۆماری ئیسلامی ئێران
سڵاوی خودای گه‌وره‌تان لێ بێت
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنتان له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاسته ده‌كه‌م، ئومێده‌وارم سه‌ركه‌وتوبن له‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانتان له خزمه‌تكردنی گه‌لی ئێرانی دۆست و هه‌میشه‌ش له پێشكه‌وتن و ئارامی و گه‌شه‌سه‌ندندابن.
ئێمه له عێراق چاومان له‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی باش و تۆكمه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌ل و وڵاتی ئێران‌دا هه‌بێت كه چه‌نده‌ها رایه‌ڵه‌ی شارستانی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌سه‌نی مێژویی به‌یه‌كه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵێكی باڵای هه‌بوه له یارمه‌تیدانی عێراق له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆرستان و ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، ھه‌روه‌ھا ململانێ و ته‌نگژانه‌ش كه له ئارادان. له دوا دیداریشماندا له به‌غدا په‌رۆشی و گرنگیپێدانی به‌ڕێزتانم هه‌ستپێكرد له پاراستن و پته‌وكردنی ئه‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له نێوان هه‌ردو گه‌ل و وڵاتی عێراق و ئێران‌دا هه‌ن.
ناوچه‌كه‌مان به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م دۆخه‌ش پێویسته به دانایی و وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، پێویستی به‌وه‌یه زمانی گفتوگۆ و دانوستان و به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان سیمای سه‌ره‌كی و دروشم و سه‌رمه‌شق بن، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشی و گرنگییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی و رایه‌ڵه پێكداچوه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه بكه‌ین و په‌ره‌یان پێبده‌ین، به‌و ئامانجه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌كه بپارێزین و رێز له سه‌روره‌ی وڵاته‌كانی بگرین.
سیمای پڕشنگداری نوسینه‌وه‌ی مێژوی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كیش به‌و هه‌وڵه و كۆششه ماندونه‌ناسانه ده‌پێورێت كه له پێناو چاكه‌ی گشتی و مرۆڤدۆستیدا خراونه‌ته‌گه‌ڕ، ئه‌مه‌ش به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه ده‌كات كه ده‌فه‌رمێت: " كُنتُمْ خَیْرَ أُمَّه‌ٍ أُخْڕجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ۆتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَڕ ۆتُۆْمِنُونَ بِالڵّهِ".
ئێمه متمانه‌ی ته‌واومان به‌وه هه‌یه كه به‌ڕێزتان زۆر به په‌رۆشن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، به‌شێوه‌یه‌ك به‌رژوه‌ندی و خێری و بێری گه‌لانی ناوچه‌كه‌شی تێدا بێت.
دوباره پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمتان ئاڕاسته ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنتان له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران، چاومان له‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
په‌روه‌ردگار خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و گه‌ل و سه‌ركردایه‌تی و حكومه‌ته‌كه‌یدا بڕێژێت، هه‌میشه ئومێدی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازیتان بۆ ده‌خوازین.
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق