بهغدا-اهع
موزهر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران،ئهمڕۆ ههینى ڕایگەیاند، بانکی ناوەندیی عێراق دەتوانێت لەڕێگەی ئەو یەدەکە نەختینەیی کەهەیەتی لەدراوی بیانی و دۆلار کۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار بکات و رێگریی لەبەرزبوونەوەی زیاترى نرخەکەی بکات.
ساڵح بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اهع) ڕاگەیاند "سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندیی عێراق کە پاڵپشتە بەو یەدەکە باشەی کە هەیەتی، کۆنترۆڵی نرخی دۆلار بکات و رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری بکات".
وتیشی " لەئێستادا بانکی ناوەندی توانیویەتی ڕووپۆشی خواست لەسەر دۆلار بکات لەڕووی پرۆسەکانی بازرگانیی دەرکی ودابین کردنی پێدوایستییەکانی ناوخۆ ".
ئەوەشی وتووە "کۆنتڕۆڵکردنی نەختینەیی ناوخۆیی و زیادکردنی ڕێژەکەی سەقامگیری بۆ بازاری دراوە لەعێراق دەگەڕێنێتەوە کە ئەوەش وادەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو لادانە کاتیانەی کە دروست بوون لەنرخی دۆلار نەمێنێت و جێگیر بێت لەسەر بنەمای ئەو نرخەی کە حکومەت دایناوە".
پێشتر بانکی ناوەندی هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کەباسیان لەوە دەکرد کەبەنیازن نرخی دۆلار بەرانبەر بە دۆلار بگەڕێنێتەوە دۆخی پێشتر و ڕایگەیاند "سەقامگیری بازار ونرخەکان پەیوەستە بە زیادبوونی نەختینەی بیانی، کەئەوەش وا دەکات توانای ئەوە هەبێت هەموو جۆرە خواستێک لەسەر دۆلاردابین بکات".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات