ته‌ندروستى:پلانێك هه‌یه‌ بۆ ناردنى تیمه‌كانى كوتانى ڤاكسین بۆ ده‌زگا وزانكۆ وخوێندنگاكان

ناوخۆ
  • 18-06-2021, 17:35
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند پلانێك دانراوه‌ بۆ ناردنى تیمه‌كانى كوتانى ڤاكسینى دژه‌ كۆرۆنا بۆ ده‌زگا وزانكۆ وخوێندنگاكان.
    ڕیاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى گشتى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پلانى داهاتووى وه‌زاره‌ت بریتییه‌ له‌زیادكردنى ڕێژه‌ى ڤاكسینه‌كان بۆ ده‌ هێنده‌ ئه‌ویش له‌نیوه‌ى دووه‌مى ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان بۆ ڕه‌خساندنى هه‌ل له‌به‌رده‌م هاوڵاتیان بۆ كوتانى ڤاكسین له‌نزیك شوێنى نیشته‌جێبوونیان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌گه‌ر هات ڕێژه‌ى سه‌ردانیكه‌رانى بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان لاواز بوو ئه‌وه‌ ڕوو ده‌كه‌ینه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانى كوتان له‌ماڵه‌وه‌".
    وتیشى"له‌ئێستادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڤاكسینه‌كان وناوه‌نده‌كانى ڤاكسین كوتانى ڤاكسین كه‌مه‌ بنكه‌كان قه‌ره‌باڵغ ده‌بن"،ئاماژه‌یشیدا"پلانێك هه‌یه‌ به‌هاریكارى ده‌زگاكان بۆ ناردنى تیمى كوتان بۆ ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت وه‌ك وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌ وزانكۆ وخوێندنگاكان،ئه‌گه‌ر هات دوور بێت له‌بنكه‌كانى ته‌ندروستى".
    شایه‌نى باسه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌25ى ئادارى ڕابردوو دووپاتیكرده‌وه‌ له‌داهاتوویه‌كى نزیكى ئه‌مساڵ تیمى گه‌ڕۆكه‌كان به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ كوتانى هاوڵاتیان له‌ماڵه‌وه‌.