به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،شه‌ڕ وتوندوتیژى ڕێگا نین بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كان.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه له‌میان دیدارێكى له‌گه‌ڵ جیحۆن بیرامۆف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئازه‌ربایجان له‌په‌راوێزى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ئهنتالیاى دیبلۆماسى بۆ هه‌ردوو لایه‌نى ناكۆكى(ئازه‌ربایجان وئه‌رمینیا) بانگهێشتى په‌نابردن بۆ دانوستانه‌كان وپهیڕهوكردنى چاره‌سه‌رییه سیاسییه‌كان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌ردوو لایه‌نى ناكۆكى،ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى یاساى نێوده‌وڵه‌تى وبڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
حسێن به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"هیوادارین هه‌ردوو لایه‌نى ناكۆكییه‌كان بۆ مێزى گفتوگۆكان بگه‌رێنه‌وه"،وتیشى"له‌ئه‌زموونه‌كانى پێشوومان،وبه‌هۆى ڕوودانى شه‌ڕى زۆر له‌ناوچه‌كه،وبه‌پشت به‌ستن بهبنهماكانمان شه‌ڕ وتوندوتیژى به‌ڕێگا نابینین بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و ئامانجه‌كان".
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئازه‌ربایجان دیمه‌نى قه‌یرانه‌كه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات وڕیشهكانى ململانێى مێژووییه‌كان وبارى شه‌ڕه‌كانى ئێستا خسته‌به‌ر دیدى فوئاد حسێن".